شه‌ره‌ ته‌قه‌ له‌ بازاری هه‌ریر له‌ هه‌ولێر روویدا و بریندار هه‌یه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و شەڕەتەقە لەناو بازاڕی ناحیەی هەریر له‌ سنوری شاری هه‌ولێر روویدا و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.

کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرقاڵی ئه‌وه‌ن بزانن هۆکاری رووداوەکە چییه‌ و ئایا هەمان ئەو دوو بنەماڵەیەن لەناو هەریردا کە کێشەیان هەیە یان نا، هاوڵاتیەکی هەریریش ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە.

بەشێکی دانیشتووانی ناوچەکەش باس لەوەدەکەن، کە پێدەچێت بریندارەکە لەو بنەماڵەیەدا بێت کە پێشتر تۆمەتی کوستنی چوار کەسی بنەماڵەی بەرامبەریان دراوەتەپاڵ.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقەکە لە نێوان دوو بنەماڵەی هەریردا روویداوە و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەبووە.


AM:12:01:27/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت