كچێك به ته‌ور دایكی خۆی كوشت
وێستگه نیوزـ
كچێك له ناوچه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی شاری به‌غدا دایكی خۆی به ته‌ور كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند كه رووداوه‌كه له‌ناوچه‌ی عوبه‌یدی له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا روویداوه و كچێك به ته‌ور په‌لاماری دایكی داوه‌و كوشتویه‌تی.
هه‌ر له‌سه‌ر رووداوه‌كه پۆلیسی ناوچه‌كه كچه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردوه به‌ڵام وته‌كانی كچه‌كه‌یان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه كه بۆچی ده‌ستی چوه‌ته كوشتنی دایكی خۆی.
دواتریش هه‌ندێك میدیای دیكه بڵاویانكرده‌وه كه كچه‌كه ته‌وره‌كه‌ی كێشاوه به سه‌ری دایكی‌دا و له‌جێدا كوشتویه‌تی، به پۆلیسیشی وتوه كه هۆكاره‌كه كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
PM:11:30:26/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 16084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت