بەرهەم ساڵح هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند


وێستگەنیوز_ 

دکتۆر بەرهەم ساڵح، لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تویتەر، پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی حەلبوسی و بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکەی کرد. 

هەر لەبارەی هێرشەکەوە ئەوەشی ڕاگەیاند، "هێرشەکە کارێکی تیرۆریستییە و بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندیە نیشتمانی و دەستووریەکانی وڵاتە".

هەروەها باسی لەوەش کرد، پێویستە ماڵی عێراق تەبا بێت بۆ ڕێگرتن لەستەمکاری و درێژەدان بەڕێڕەوی پێکهێنانی حکومەتی عێراق. 

شەوی ڕابردوو سێ موشه‌ك له‌ ناوچه‌ی حه‌لابسه‌، زێدی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و ناوچه‌ی گه‌راجی ئالیات و ناوچه‌ی عبه‌ له‌ قه‌زای كه‌رمه‌ی سه‌ربه‌ شاری فه‌لوجه‌ له‌ سنوری پارێزگای ئه‌نبار كه‌وتوته‌وه‌.


AM:07:33:26/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 14092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت