وێستگەنیوز-
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، سوپاسی دادگای فیدڕاڵیی عێراقی دەکەین و بەردەوامین لەسەر دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2022، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا بڵاویکردەووە، ''جارێکی دیکە دادگایی عێراقی سەربەخۆیی و پاکی خۆی سەلماند، هەروەها نەڕۆشتە ژێرباری فشاری سیاسییەکانی عێراق، سوپاس بۆ داد، بەوشێوەیە نیشتیمانەکان بنیاد دەنرێن."
دەشڵێت، "ئێمه بهردهوامین له پێكهێنانی حكومهت به زۆرینهی نیشتمانی و دهرگاشمان هێشتا كراوهیه بۆ ئهوانهی كه گومانی خراپمان لەسەریان نییە".
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، دانیشتنی خۆی بە ئامانجی تێڕوانین لە تانەکانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ساز کرد و تیایدا بڕیاری تانەی نادەستوری بوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی رەتکردەوە.
PM:02:30:25/01/2022
ئهم بابهته 12744
جار خوێنراوهتهوه