موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه: داوام كرد و گوێیان لێ نه‌گرتم
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و وتی "داوای كۆكردنه‌وه‌ی ماڵی شیعه‌م كرد، به‌ڵام كاردانه‌وه‌م نه‌بینی".
موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌ر له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا کە کورتەیەکی لێ بڵاوکراوەتەوە و دواتر درێژەکەی دادەنرێت، رایگه‌یاند "داوای یه‌كخستنی ماڵی شیعه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان و رێكخستنی حه‌شدی شه‌عبی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیم كرد، به‌ڵام لایه‌كانی دیكه كاردانه‌وه‌یان نه‌بوو".
په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه نوسینگه‌ی سه‌در بڵاویكردوه‌ته‌وه كه له به‌شێكی دیكه‌یدا ده‌ڵێت "لایه‌نه شیعه‌كانم بانگهێشت كرد بۆ هۆڵی مه‌رجه‌عیه‌ت و واژویان له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌كی چاكسازی كرد بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه چه‌ند مه‌رجێكی بۆ داناون له 15 بۆ 20 خاڵ بۆ لایه‌نه شیعه‌كان دانا به‌ڵام ئه‌وه‌یان ئمیزا نه‌كرد، بۆیه ئێستا ئه‌و لایه‌نانه به‌و به‌یاننامانه هیچیان پێ ناكرێت كه ده‌ری ده‌كه‌ن و بونه‌ته هه‌ره‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
PM:11:17:24/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 9556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت