رێگای سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان_ سلێمانی داخرا
رێگای دەربەندیخان _ سلێمانی
وێستگهنیوزـ
به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه رێگای سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان ـ سلێمانی داخرا، تیمه‌كانیش له هه‌وڵدان بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه.
له ئاگاداریه‌كی هاتوچۆی گه‌رمیاندا هاتووه: مەفــــــــــرەزەکانیان کە لــــــــە رێگـــــــای سەرەکـــــــــی (دەربەندیخان- سلێمانی) لە کاردان و چاوێری و هاوکــــــــاری شۆفێران دەکەن ئاگاداریان کردن کە رێگاکە بەتەواوی گیراوەو هیچ ئۆتۆمبێلێک ناتوانێ تێپەڕێ.
ده‌شڵێت: "بەتایبەت لە بەرزایەکانی قاشتی و بیرکێ رێگاكه به ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه، بۆیە داوا دەکەین شۆفێران بە هیچ هۆکارێک هاتوچۆ نەکەن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت له شه‌وی رابردوه‌وه شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه و له‌سه‌نته‌ری شاریش به‌فرێكی زۆر باریوه.
AM:07:44:17/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت