هۆشداری تەقینەوەی گڕکان بەچەند وڵاتێک دەدرێت

‌دیمەنێک لە تەقینەوەی گڕکان لە تۆنگا

وێستگەنیوز-

تەقینەوەی گڕکانە گەورەکە لە تۆنگا بووە هۆی شەپۆلی تسۆنامی بەشێکی زۆری زەریای هێمنی بە خۆڵەمێش داپۆشیوە، هۆشداری تەقینەوەی گڕکان بە چەند وڵاتێکیش دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جاسندا ئاردێرن سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، ''تسۆنامی زیانی گەورەی لێکەوتۆتەوە، ئاوەکەی لە بەلەمەکان وەرگرت و زیانیشی بە کۆگاکانی کەنار دەریاکە گەیاندووە.

هاوکات، هەواڵ و زانیاریەکان بە دەگمەن لە تۆنگاوە دەگوازرێنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ مردنێک ڕانەگەیەندراوە.

خەڵکی ناوچەکە وتوویانە کە تۆنگا هاوشێوەی ڕووی مانگ بووە دوای ئەوەی بە چینێک لە خۆڵەمێشی گڕکان داپۆشراوە.

سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ئەوەشی وتووە، ''تۆزی تەقینەوەی بورکانەکە ئاوی تەنگا پیس کردووە و ئاوی خواردنەوەش کەم بووەتەوە.''

دوێنیش تەقینەوەیەکی گڕکانی گەورە لە ژێر ئاوەکانی باشووری هێمن ڕوویدا و دواتر هۆشداریی تسۆنامی بۆ چەندین وڵات، لەوانە تۆنگا، فیجی و نیوزیلاند.

هەروەها هۆشداریی تسونامی لە وڵاتانی یابان و ئەمریکا دەرکرا، کە لافاو چەند ناوچەیەکی کەناراوی لە کالیفۆرنیا و ئالاسکا گرتەوە.


PM:11:47:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو