کەشناسی لەبارەی بەفر بارینەوە هۆشداری دەدات


وێستگەنیوز_


کەشناسی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەفر بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "له‌ ئێستادا بارانبارین له‌سه‌ر زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بارانی به‌ستوو ده‌بارێت و پێشبینی ده‌كرێت باران و به‌فر بارین له‌و سنوره‌ تا به‌یانی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممە به‌رده‌وامی‌ هه‌بێت".

ئەوەش هاتووە: "پێشبینی‌ ده‌كرێت پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ ته‌واوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زێت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ باش داده‌به‌زێت بۆ ژێر سفر".

کەشناسی رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە بەم جۆرە بووە:

هه‌ولێر14.6 ملم

سلێمانی 19.2 ملم

دهۆك 0.1 ملم

هه‌له‌بجه‌ 5 ملم

كه‌ركوك 5.7 ملم

پیرمام14.3 ملم

چه‌مچه‌مال 13.5 ملم

دووز خورماتوو10.8 ملم

خانه‌قین9.5 ملم

پێنجوین 24.2 ملم

ماوه‌ت 16 ملم

قه‌لادزه‌ 20 ملم

سمێلان 9.2 ملم

سیده‌كان8.4 ملم

بارزان 8 ملم

بازیان 24.6 ملم

ده‌ربه‌ندیخان0.6 ملم

دوكان 16.8 ملم

هه‌ڵشۆ 2.2 ملم

كه‌لار 1.2 ملم

خه‌بات 1.4 ملم

سۆران 1.2 ملم


PM:10:39:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 21120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو