لێدوانی پارێزگاری سلێمانی له باره‌ی راگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی
وێستگهنیوزـ هه‌ستیار ره‌ووف
پارێزگاری سلێمانی له باره‌ی ده‌نگۆی راگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی له سنووری پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، هیچ بڕیارێكیان بۆ راگه‌یاندنی پشووی گشتی نییه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، پارێزگاری سلێمانی ئه‌مشه‌و 16ی كانوونی دووه‌می 2022، به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: له باره‌ی ده‌وامی سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌م، ده‌سه‌ڵاتیان داوه به هه‌موو یه‌كه كارگێڕییه‌كان قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كانی خۆیاندا به‌پێی بارودۆخی ناوچه‌كانیان و ئاستی نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و دروستبوونی ئاسته‌نگی هاتوچۆ بڕیاری خۆیان بده‌ن.
وتیشی: "ده‌رباره‌ی هه‌موو پارێزگاری سلێمانی تا ئێستا بڕیارێكی وا نه‌دراوه كه پشوو بێت، داخوازییه‌كی له‌و جۆره له ئارادا نییه".
باسی له‌وه‌شكرد: په‌روه‌رده‌كان بڕیاریان داوه كه له سه‌رجه‌م باخچه‌كانی ساوایان و پۆلی یه‌ك و دوو و سێی بنه‌ڕه‌تی، پشوو ده‌بێت، ده‌وام كردن له شوێنه‌كانی تر ئاسایی ده‌بێت، له‌و جێگایانه‌ش كه‌شوهه‌وا ئاسایی نییه په‌روه‌رده‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێڕییه‌كان بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆیان سه‌رپشككراون بۆ پشووی سبه‌ینێ".
PM:09:47:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 70268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت