بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان: بە نزیکەی دوو هێندەی ساڵی پار بارانباریوە

‌بەنداوی دوكان

وێستگەنیوز- محەمەد عەلی

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان دەڵێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و بەفرەی لە ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان باریووە، بۆتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان و لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا 22سم ئاستی بەنداوەکە زیادی کردووە. 

ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی 2022، کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە وێستگەنیوز-ی وت، ''بەهۆی ئەو بارانبارینەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سنورەكە باریووە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیادی کردووەو لە دوای مانگی دوویشەوە زیاتر دەبێت، دەشڵێت، بۆ ئەمساڵ نزیكەی 70ملم بارانبارین لە چاو ساڵی پاردا زیادی کردووە و هێشتا وەرزەكانی زستان و بەهار ماوە بۆ بارانبارین و گلدانەوەی ئاو، ئەگەر بارانی باش ببارێت ئاستی ئاوەكە زیاتر بەرزدەبێتەوە.

باسیلەوەشکردووە، ''لە ساڵێ ڕابردوودا تەواوی ساڵەکە 111ملم بارانباری بوو، بەڵام كۆی گشتی بڕی باران لەمساڵدا تا ئیستا لە بەنداوی دوكان گەیشتووەتە 179ملم باران و هێشتا كاتێكی زۆرمان لەبەردەستداماوە بۆ بارانبارین و گلدانەوەی ئاوی زیاتر لە بەنداوەكەدا بۆیە ئەگەر ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی دیكەی باران بارینی ببارێت لە سنورەكە و هێندەی دیكە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان زیاد دەکات.''

ئەوەشیخستەڕوو، ''ئەو بڕە بارانەی تائێستا لە سنورەکەدا باریوە نزیکەی 70ملم   زیاترە لەو بڕەی لە تەواوی ساڵی ڕابردوو باریبوو، ئاستی ئاوی گلدراوەی بەنداوەكە بە بەراورد بە ساڵی زۆر باشە لەمكاتەدا.''

لە ساڵی 2019 به‌هۆی‌ بارانبارینی زۆرەوە ئاستی ئاوی‌ به‌نداوی‌ دوكان به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووە و‌ هەتا گەیشتە ئەو ئاستەی لە 2ی نیسانی هەمان ساڵ ئاوی به‌نداوه‌كه‌ له‌ بێڵماوس سه‌رڕێژ بوو، بەڵام لەدوای ئەو ساڵەوە ڕێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان کەمیکرد و هاوکات ئەمساڵ بەڕێژەیەکی زۆر باران باریووەو شارەزایانی بواری کەشناسیش پێشبینی ئەوە دەکەن ئەمساڵیش ئاوی به‌نداوه‌كه‌ له‌ بێڵماوس سه‌رڕێژ ببێت.


PM:01:03:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 92548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو