ڕۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما دەچێتە ژێر سفر


وێستگەنیوز_ 

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین دەبێت و دەبێتە سفر و ژێر سفر.

بەڕێوبەرایەتییەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، کەشی شاری هەولێر هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران؛ هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، ئاسمان هەور و باراناویی دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان. 

سەبارەت بە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، ئاسمان هەور و نیچمەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە سنوورییەکان؛ هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت و لە پاشنیوەڕۆدا ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری شاردا هەیە. 

بەڕێوبەرایەتییەکە سەبارەت بە شاری دهۆک ئەوەشی خستەڕوو،  ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران؛ هەروەها  ڕۆژی یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان. 

لەبارەی شاری کەرکوکەوە ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت؛ هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت. 

ڕاگەیاندنەکە ئەوەی ڕاگەیاند، لە شاری هەڵەبجە ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت؛ هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت و پاشنیوەڕۆ ڕێژەی بارانەکە زیاد دەکات، هەروەها ئەگەری بارینی بەفر لە ناو سەنتەری شارەکەشدا هەیە. 


PM:12:52:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 38920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو