راگه‌یه‌ندراوێكی نوێ له‌ كه‌شناسیی هه‌رێمه‌وه‌: به‌فر و باران و ته‌م


وێستگه‌ نیوزـ

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی بارینی به‌فر و باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ و دروستبونی ته‌مومژ ده‌كات، هاوكات زۆرترین باران له‌ قه‌ڵادزێ باریوه‌.

له‌ پێشبینییه‌كانی ئه‌مشه‌ویدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت ئه‌مشه‌و باران بارین به‌رده‌وام بێت به‌ شێوه‌ی‌ بچڕبچڕ له‌ ناوه‌راست هه‌رێم نمه‌باران و هه‌ندێ جاریش بارانی‌ مامناوه‌ند ببارێت، جارجاریش هه‌وره‌ تریشقه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

"ناوچه‌كانی‌ باكور نمه‌بارانێكی‌ كه‌می‌ ده‌بێت و ناوچه‌كانی‌ ڕوژهه‌ڵات و گه‌رمیانیش پێشبینی‌ ده‌كرێن له‌ دوای‌ نیوه‌شه‌و بارانبارین ده‌ست پێبكات، به‌ڵام ناوچه‌كانی‌ ڕاپه‌ڕین له‌دوای نیوه‌شه‌و بارانی‌ مامناوه‌ند و ته‌رزه‌ی‌ ده‌بێت." پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی وا ده‌ڵێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوریه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پێشبینی‌ ده‌كرێ هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی وه‌ك (پێنجوێن و سیده‌كان و حاجی‌ ئۆمه‌ران) به‌فرێكی‌ كه‌می‌ لێ ببارێت، هاوكات ته‌مومژ له‌ ناوچه‌كانی‌ باكور دروست ده‌بێت و مه‌ودای‌ بینین له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌ .

 بۆ بارانی‌ 12 كاتژمێری‌ ڕابردووی‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستانیش، كه‌شناسی به‌مجۆره‌ رێژه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌:

 هه‌ولێر 13.2 ملم
 پیرمام 18.4 ملم
شه‌مامك 4.4 ملم
 سلێمانی‌ 2.7 ملم
 چه‌مچه‌ماڵ 4.6 ملم
 دهۆك 5.6 ملم
 زاخۆ 1.9 ملم
 بارزان 13.0ملم
 بازیان 9.0 ملم
 ده‌ربه‌ندیخان 1.4 ملم
 دوكان 9.2 ملم
 حاجی‌ ئۆمه‌ران 4.6 ملم
 هه‌ڵه‌بجه‌ 5.4 ملم
 هوڵشۆ 22.0 ملم
 مه‌یدان 0.2 ملم
 سۆران 13.0 ملم
 پێبجوێن 29.2 
ماوه‌ت 22.4 ملم
 قه‌ڵادزێ 34.0 ملم
 سمێلان 4.6 ملم
 مێرگه‌سۆر 8.4 ملم
 چۆمان 3.6 ملم
 كركوك 0.3 ملم


PM:10:54:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 11200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو