به‌نزینی لێ ببڕێت ده‌بورێته‌وه
وێستگه نیوزـ
منداڵێكی یه‌مه‌نی ته‌نها ئه‌وكاته توانای جوڵه‌ی هه‌یه كه بۆنی به‌نزین ده‌كات و ئه‌گه‌ر به‌نزینی لێ ببڕێت ده‌بورێته‌وه و جوڵه‌ی نامێنێت.
میدیاكانی یه‌مه‌ن وێنه‌ی منداڵێكی شاری (حجه)یان بڵاوكرده‌وه كه ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌و وڵاته و له‌سه‌ریان نوسیوه "ئه‌وكاته ده‌جوڵێت كه بۆنی به‌نزین ده‌كات"، منداڵه‌كه به‌ناوی "حه‌مید مه‌نسور ئیراهیم) ته‌مه‌نی 12 ساڵه.
حه‌مید ئالوده‌ی هه‌ڵمژینی بۆنی به‌نزین بووه و ئه‌گه‌ر به‌نزینی پێ نه‌بێت، به‌ته‌واوی له جوڵه و رۆیشتن ده‌وه‌ستێت و پاشان ده‌كه‌وێته به زه‌ویدا و ده‌بورێته‌وه.
PM:10:27:14/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 6144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت