هاتوچۆی هەولێر ڕونکردنەوەیەکی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی (شێره سپی) بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، لە هەولێر شۆفێرێكی به‌ناوی "سه‌لاح مۆنیكا" ده‌ستگیركراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شۆفێره له لافاوه‌كه‌ی دوێ،ێ رۆژی پێنجشەممەی ئه‌و شاره بۆ دەرچون لەرێگایەک کە بەهۆی لافاو گیرابووـ هێمایەکی هاتوچۆی شكاند.
له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌و شۆفێره كه بە "شێرە سپییەکە" ناسراوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "سه‌لاح مۆنیكا" ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەولێ، بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوە دەستگیرکراوه هۆكاره‌كه‌شی کۆمەلێک تاوان و سەرپێچی بوە کەدوێنی بەیانی لەکاتی کۆبونەوەی ئاو لە هەندێک لە شەقامەکانی هەولێر ئەنجامی دابون.
" تێکشکاندنی هێماکانی هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی و شکاندن و شێواندنی شۆستەکان لەهەندێک شوێن کە مه‌به‌ستی سەرکەوتن و شکاندنەکەش تەنها نیشاندانی هێزی ئۆت مبێلەکەی بوە، لەهەمان کات دەستکاریی تابلۆی ئوتومبێلەکەشی کردوەو بەشێکی شاردۆتەوەو دەستکاری ئاکاری ئوتومبێلەکەشی کردوە بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆیە "، ئه‌مه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ن كه هاتوچۆی هه‌ولێر له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "شێره سپی" ئه‌نجامیداون.
هاتوچۆی هه‌ولێر جه‌ختیشی كردوته‌وه كه دەستگیرکردنی "شێره سپی" جگە لەو "تاوان و سەرپێچیانە" هیچی دیكه‌ی بەدواوە نەبوەو پەیوەندیی بەیارمەتیدانی خەڵکەوە نەبوە لەکاتی لافاوەکە، به‌پێچه‌وانه‌وه بەڵگەی ڤیدیۆیی و دۆکیۆمێنت هەیە له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كان و هەندێک له‌و به‌ڵگه و ڤیدیۆیانه‌ش لەلایەن کەسی خۆیەوە بلاوکراونەتەوە.
ده‌شڵێت" هیچکات حکومەت ولایەنە پەیوەندیدارەکان کەسێک دەستگیر ناکەن لەسەر یارمەتیدانی خەڵک بەڵکو دەستخۆشیی لێدەکەن.
PM:08:01:14/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت