زاوایه‌كی سه‌دام حسێن سه‌ردانی كازمیی كرد و 15 خوله‌ك قسه‌یان كرد
وێستگه نیوزـ
جمال مسته‌فا، هاوسه‌ری حه‌لا-ی كچه بچوكی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێكی پێشوی به‌عسه و دوای ئازادبونی له‌زیندان چاوی به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نوسینگه‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، جه‌مال مسته‌فا ماوه‌ی 18 ساڵه له زیندانه‌كانی عێراقه و دوای ئازادبونی به ماوه‌یه‌كی كه‌م و هاتنه ده‌روه‌ی له‌زیندان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌ته‌وه.
"ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق په‌یوه‌ندیی به جه‌مال مسته‌فاوه كردوه و كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كازمی بۆ رێكخستوه، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ش ماوه‌ی 15 خوله‌كی خایاندوه"، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق وای وت كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، كازمی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا پاسپۆرتێكی نوێی داوه به زاواكه‌ی سه‌دام و پێی وتوه ئازاده كه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌توانێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
پێش ئازادبونی، حه‌لا-ی كچی سه‌دام په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و چیرۆكی ته‌واوی زیندانیكردنی جه‌مال مسته‌فا-ی مێردی گێڕایه‌وه، به قسه‌ی حه‌لا بێت، مێرده‌كه‌ی به‌بێ هیچ تاوانێك ده‌ستگیركرا و ماوه‌ی 18 ساڵی له‌زینداندا به خۆڕایی به‌سه‌ر بردوه.
PM:07:40:14/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 26860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت