بەناوی هەلی کارەوە کۆمپانیایەک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی بردووە و هەڵهاتووە


وێستگەنیوز-

کۆمپانیایەک بەناوی هەلی کار و گرێبەستی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل هەشت ئۆتۆمبێلی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتووە، بەڵام شەوی رابردوو هەموو  ئۆتۆمبێلەکان کە لە جۆری لاندکرۆزەرە لە گەڕەکی وەزیرانی شاری هەولێر دیارنەماوەو خاوەنی کۆمپانیاکەش هەڵهاتووە. 

بە پێی وتەی چەند شایەت حاڵێک، هەفتەی رابردوو کۆمپانیایەک لەشاری هەولێر بەناوی هەلی کارەوە داوای لە هاوڵاتیان کردووە هەر کەسێک  ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەری سەروی 2017ی هەیە پەیوەندییان پێوەبکات تاوەکو کاریان لەگەڵ بکات و بەشێوازی کرێی مانگانە و بەڵێنی مانگی هەزار و 800 دۆلار موچەی پێداون لەبەرامبەر ئۆتۆمبێلەکان.

بە پێی قسەی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی کۆمپانیاکە دەرکراوە لەلایەن دادوەرەوە، بەڵام جێبەجێ ناکرێت بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکان پێیان وتوون کە پشووە و لەدوای رۆژی یەکشەمەوە فەرمانەکە جێبەجێ دەکەن.

خاوەنی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ئاماژەی بۆ بەوەکردووە، بەناوی بردنی ئۆتۆمبێلەکان بۆ بەستنی ئامێری GPS ئۆتۆمبێلەکانیان بردووە و نەیانهێناوەتەوە و ئەو ژمارانەی پێیان درابوو لە ئێستادا داخراوە.

پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو


AM:11:53:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 5276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو