ئاڵا تاڵەبانی: پۆست منی گەورە نەکردوە

‌ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

وێستگە نیوز- 

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەندێک لە میدیاکان هەواڵێکیان بڵاو کردۆتەوە کە سەر لەبەری ناراست و بێ بنەمایە و رەتی دەکەمەوە، لێرەوە رایدەگەیەنم نە پەیوەندیم بە هاوپەیمانی فەتحەوەکردوە نە هیچ هاوپەیمانیەکیتر بوونی هەیە. دەشڵیت، "پۆست منی گەورە نەکردوە."

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەووە، ''لە میدیاکان هەواڵێکیان لە بارەی بەندەوە بڵاو کردۆتەوە کە سەر لەبەری ناراست و بێ بنەمایە و رەتی دەکەمەوە، لێرەوە رایدەگەیەنم کە نە پەیوەندیم بە هاوپەیمانی فەتحەوەکردوە نە هیچ هاوپەیمانیەکیتر، ئامانج و مەرامی بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە لەو میدیایانە زۆر روونە، چونکە نە یەکەم جاریانە و نە دواجاریشیان دەبێت.''

باسیلەوەشکردووە، ''بۆ دڵنیایی هەموو لایەک ئامادەبوونم لە دادگای فیدراڵی بەمەبەستی ئاگاداربوون بووە لە دۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکان، بۆ ئەوانەی  کە وا دەزانن ژینگەی کاری سیاسی من تەنیا لە پەرلەمانە بە هەڵەداچوون.''

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''من کەسایەتیەکی سیاسیم و پەیوەندییەکی فراوان و تۆکمەم هەیە لەگەڵ زۆربەی کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکان و دیپلۆمات و باڵیۆز و نێردەی وڵاتانی دەرەوە، پۆست منی گەورە نەکردوە.''


PM:01:45:06/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 2676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو