وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی عەلی حەمەساڵح دەداتەوە

‌عەلی عەمەساڵح و کەمال ئەتروشی

وێستگەنیوز_

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، لەم ڕۆژانەدا پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، بابەتێکی ناڕاستی لەبارەی قۆرخکاری لە دۆسیەی بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی بڵاوکردووەتەوە کە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی دیلۆیت، وەزارەتمان ڕۆژانە کەمتر لە 25هەزار بەرمیل  دەپاڵێوێت بۆ پێویستی وێستگەکانی کارەبا، لەهەمان کاتدا بری 950هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنریت، لە هەمانکاتدا حکومەتی فیدرال، ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بە نرخی 660 دینار دابین دەکات.

ئەمرۆ دووشەممە. 6ی کانووەنی یەکەمی 2021، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەوەشدەخاتەڕوو، پاڵاوتگەی لاناز، پاڵاوتگەیەکی حکومی نییە و وەزارەتمان هیج بڕە نەوتێکی خاوی بۆ دابین ناکات و بەپیی ڕێنمایی (ژمارە 1 ی ساڵی 2020)ی وەزارەتمان، زۆر بە ڕوونی تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە وەزارەتمان پابەند نییە بەدابینکردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوتگەکان، بۆیە خۆیان بەرپرس دەبن لە دابینکردنی نەوتەکە وەک هەموو پاڵاوتگە ڕێگە پێدراوەکانی تر.

هاوکات داتای دابینکردنی نرخ و بەرمیلی پارێزگاکانی بەم جۆرە خستۆتەڕوو:

پارێزگای هەولێر: 
سیلڤەر ٢٠٠- نرخ (١٥٥،٠٠٠ دینار برمیل)
سیلڤەر ١٥٠٠ - نرخ (١٤٥،٠٠٠ دینار برمیل)
نرخی تیجاری بەنزینخانە (١٧٠،٠٠٠ دینار)

پارێزگای سلێمانی: 
سیلڤەر ٢٠٠-نرخ(١٥٠،٠٠٠ دینار برمیل)
سیلڤەر ١٥٠٠-نرخ(١٤٥،٠٠٠ دینار برمیل)
نرخ تیجاری بەنزینخانە(١٦٥٠٠٠ دینار)

پارێزگای دهۆک 
سیلڤەر ٢٠٠-نرخ(١٦٠،٠٠٠ دینار برمیل)
سیلڤەر ١٥٠٠-نرخ(١٥٥٠٠٠ دینار برمیل)
تیجاری بەنزینخانە(١٧٦،٠٠٠ دینار برمیل)

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

بە داخەوە لەم ڕۆژانەدا پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، بابەتێکی ناڕاستی لەبارەی قۆرخکاری لە دۆسیەی بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی بڵاوکردووەتەوە کە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە . بۆیە بە پێویستی دەزانین ئەم ڕاستیيانە ڕوون بکەینەوە : 

١- بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی (دیلۆیت)، وەزارەتمان ڕۆژانە کەمتر لە (٢٥٠٠٠ بەرمیل ) دەپاڵێوێت بۆ پێویستی وێستگەکانی کارەبا، لەهەمان کاتدا بری ٩٥٠،٠٠٠ لتر بەنزین بەرهەم دەهینریت، لە هەمانکاتدا حکومەتی فیدرال، ڕۆژانە ١٠٠٠،٠٠٠ لبتر بە نرخی ٦٦٠ دینار دابین دەکات،شێوازی دابەشکردنی بە شیوەی (نۆرە- مناوەبەیە) بەسەر ئەو بەنزینخانانەوە کە لەڕێگەی لیژنەی تایبەت لەوەزارەتمان و بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاکان دابەش دەکرێت بەڕەچاوکردنی ناوجە هەژارنشینەکان،بەڵام لەبەر کەمی ڕێژەی بەنزین و زۆری بەنزینخانەکان توانای دابینکردن بو هەموو بەنزینخانەکان کەمە، ئەو کومبانیایانەی بە گواستنەوەو کڕینی بەنزینیش ڕاسپێردراون لەگەڵ ئەو بەنزینخانانەی دەیفرۆشن، پابەند کراون بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەت و نرخی فرۆشتن کە وەک هاوکاری بە ٦٩٠ دینار بۆ لیترێک دانراوە، ئەمەش چاودێری چڕ دەکرێت لە ڕێگەی لیژنەکان لە پارێزگاکان و پۆلیسی نەوت و گاز بە جۆرێک چەندین بەنزینخانە کە سەرپێچیان کردووە داخراون و سزای مادی دراون. سەبارەت بە فرۆشتنی بەنزین لە زۆر بەنزینخانە بە زیاتر لەو نرخە، ئەوە بەنزینی تیجاریەو نرخەکەی پابەندە بە نرخی برێنت کە نرخێکی جیهانییە،جیا لەوەی بازاڕی سووتەمەنی بازاڕێکی ئازادە.

٢-سەبارەت بە (نەوتی سپی) : سەرەرای بڕیاری (ژ.١١٩) ئەنجومەنی وەزیران،وەزارەتمان بە هیج شێوەیەک ڕێگری لە هاوردەکردنی سووتەمەنی نەکردووه و لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان، وەزارەتمان بەهیج شێوەیەک ئاسانکاری ناکات بۆ هێنانی هیج سووتەمەنیەک کە کوالیتیەکەی گونجاو نەبێت. ئەگەر ڕێگریش کرابێت ئەوە بە دلنیاییەوە تەنیا بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی وەزارەتمان بووە کە هەندی کەس بی بەربرسانە بەرامبەر تەندروستی هاووڵاتییان هەوڵیانداوە بەڕێگای نەگونجاو هاوردەی بکەن.

٣-سەبارەت بە (نرخی نەوتی سپی) : نرخی نەوتی سپی کە لە (پلات) بە نزیکەیی دەتوانین پشت بە بەرهەمی (جێت)، ببەستین لەماوە نزیکەی ٢٠ ڕۆژ پێش ئەمڕۆ، ئەگەر وا دابنێین ئەو ماوەیەی پێویست بووه تا بگاتە هەرێم، ئەوا بؤ هەر تەنێک لە ١٥/١١/٢٠٢١ (٧١٦) $ بوو، دوای هەموو تێچوویەکی تا دەگاتە هەرێم، نرخەکەی بۆ هەر بەمیلێک نزیکەی ١٤٠$ دەبێت . لەهەمانکاتدا دوو جۆر نەوتی سیی بەرهەمی ناوخۆی پاڵاوگەکانی عیراق هەیە  و بەتیجاری لە بازاڕی بۆرسەی پارێزگاکان بەپێی کوالیتی بەم شێوەیەیە: 

پارێزگای هەولێر: 
سیلڤەر ٢٠٠- نرخ (١٥٥،٠٠٠ دینار برمیل)
سیلڤەر ١٥٠٠ - نرخ (١٤٥،٠٠٠ دینار برمیل)
نرخی تیجاری بەنزینخانە (١٧٠،٠٠٠ دینار)

پارێزگای سلێمانی: 
سیلڤەر ٢٠٠-نرخ(١٥٠،٠٠٠ دینار برمیل)
سیلڤەر ١٥٠٠-نرخ(١٤٥،٠٠٠ دینار برمیل)
نرخ تیجاری بەنزینخانە(١٦٥٠٠٠ دینار)

پارێزگای دهۆک 
سیلڤەر ٢٠٠-نرخ(١٦٠،٠٠٠ دینار برمیل)
سیلڤەر ١٥٠٠-نرخ(١٥٥٠٠٠ دینار برمیل)
تیجاری بەنزینخانە(١٧٦،٠٠٠ دینار برمیل)

٤-سەبارەت بە (پالاوتگەی لاناز): پاڵاوتگەی لاناز، پاڵاوتگەیەکی حکومی نییە و وەزارەتمان هیج بڕە نەوتێکی خاوی بۆ دابین ناکات و بەپیی ڕێنمایی (ژ. ١ ی سالی ٢٠٢٠)ی وەزارەتمان، کە لە ڕۆژنامەی (وقایع) دا بڵاوکراوەتەوە، زۆر بە ڕوونی تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە وەزارەتمان پابەند نییە بەدابینکردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوتگەکان،بۆیە خۆیان بەرپرس دەبن لە دابینکردنی نەوتەکە وەک هەموو پاڵاوتگە ڕێگە پێدراوەکانی تر، بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی برێنت و کەمیوونەوەی هاوردەکردنی بەرهەمی بەنزین بەشێوەیەکی زۆر بەرجاو، وەزارەتمان هەموو هەوڵێکی خۆی خستە گەڕ بۆ دابینکردنی بەنزین بەنرخ و کوالیتیەکی گونجاو لە پێناو هاوکاریکردنی هاووڵاتییان. پالاوگەی ناوبراو وەک هاوکاری و پابەندبوون بە بڕیاری وەزارەتمان، بڕێکی بەنزینی بەشیێوەیەکی کاتی کە لەتوانای بوو، نرخی ٧٣٠ دینار دابینی کرد و بە پێی بڕیاری لیژنەی تایبەتی وەزارەتمان، بەسەر بەنزینخانەکان دابەش کرا.

٥- سەبارەت بە ناوی (نەبەز محمد) : لە هیج بازگەیەک، جگە لە مۆڵەتی وەزارەتمان کە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە کوالیتی سووتەمەنی ئەویش لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، هیچ جۆرە رێگرییەک ناکرێت و هیچ پارەیەکیش وەرناگیرێت و بە هیچ شێوەیەکیش ڕێگەی پێ نادرێت . هەر کەس و لایەنێکیش ئەو کارە بکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. 

سەبارەت بە دەنگۆی هەبوونی ٢٠٠٠ ملیۆن لیتر گازیش لای کەسێک ، هەر بۆ زانیاری 
، دابینکردنی ئەو برە گازە ، ڕۆژانە پێویستی بە پاڵاوتنی زیاتر لە (٥٠،٠٠٠) بەرمیل نەوتی خاوە! واتە مانکانە زیاتر لە (١،٥٠٠،٠٠٠) بەرمیل کە ئەمەش لە خەیاڵ دەچێت و دوورە لە ڕاستییەوە.


PM:01:14:06/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت