سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانە دابه‌ش ده‌كرێـت


ویستگە نیوز- 

پرۆسەی دابەشکردنی موچە بەردەوامە و پرۆسەکە زۆر بە سستی بەڕێوە دەچێت، لەو چوارچێوەیەدا سبەینێ موچەی دوو شوێن دابەش دەکرێت. 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، " سبه‌ی سێشەممە 7ی کانوونی یەکەم مووچەی مانگی 11ـی ده‌زگای ئاسایش  و خاوەن پیداویستی تایبەت بێ لێبڕین دابەش دەكرێت.''

جێگەی باسە، له‌ ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت هیچ خشته‌یه‌كی گه‌وره‌ی مووچه‌ ڕابگه‌یه‌نێت ،بەهۆی نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە سستی بەرێوەدەچێت.

جێی ئاماژەیە، رۆژی 25ی مانگ، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت، موچەی مانگی تشرینی دووەمی بە ھەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین وەرگرت و تا ئێستاش پرۆسەکە بەردەوام، بەڵام بە سستی بەڕێوە دەچێت.


PM:01:12:06/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 44608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو