وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆشداری بە میدیاکان دەدات


ویستگە نیوز- 

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "ئاگاداری گشت میدیا بیندراوەکان و پۆرتاڵەکانیان دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لەلایەن داعشەوە بەرهەمهێندراون.

ئەمڕۆ دوو شەممە 6ی کانوونی یەکەمی 2021، لە نووسراوێكی فەڕمی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، گشت میدیا بیندراوەکان و پۆرتاڵەکانیان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لەلایەن  داعشەوە بەرهەمهێندراون و تایبەتن بە هێرشەکانیان بۆسەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل دەکرێن و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە رایەڵێکی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێوان هاووڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەی سێیەم بڕگەی سێیەمە لە رێنوێنیی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، تایبەت بە رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان".

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، هەر کەناڵێک پێچەوانەی ئەو گشتاندنە هەڵسوکەوت بکات رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەر شانی هەموولایەکە، بۆیە پێویستە پابەندی یاسا و رێنماییەكان بن".


AM:11:57:06/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 2628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت