ھێزێكی زۆری پێشمەرگە گەیشتە گوندی لھێبان
دیمەنی چوونی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناو گوندی لهێبان
وێستگه نیوز ـ
هێزێكی زۆری پێشمهرگه و سوپای عیراق گهیشتنه گوندی لهێبانی سهر به ناحیهی سهرگهڕان، ئهمهش دوای ئهوهی دوێنێ دانیشتوانهكهی گوندهكهیان چۆڵكرد.
دوو شەو بەرلەئێستا لە گوندی لهێبانی ناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکوک داعش هێرشیکرد و دانیشتوانی ناوچەکەش رووبەڕوویان بوونەوە، دوێنێش، دانیشتوانەکەی گوندەکەیان جێهێشت و هۆکارەکەشیان بۆ هاوکارینەکردنیان لەلایەن سوپای عیراق و پێشـمەرگە گەڕاندووەتەوە.
لە ئەمڕۆدا، دانیشوانی گوندەکە گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان و هێزێکی زۆری پێشمەرگە و سوپای عیراق گەیشتنە گوندی لهێبان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، جارێکی دیکە چەکدارانی داعش لە گوندی قەرەسالم لە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکوک هێرشیانکردە سەر سەنگەرێکی هێزی پێشمەرگە، بەوهۆیەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوون.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر کردووە و بەوهۆیەوە 22 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی شەهید بوون.
AM:10:54:06/12/2021
ئهم بابهته 3740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت