راوێژکارێکی بافڵ تاڵەبانی کاتژمێر 1:00ـی شەو پەیامێکی هەڕەشەئامێز بڵاوکردەوە

‌پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری و کۆبوونەوەیەکی جەماوەری یەکێتی

وێستگەنیوز-

پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری، راوێژکاری بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئەوانەی لە "لەپڕێکدابوون بەکوڕێ هاتوونەتە سەر حازری، نازانن قیمەتی شەهیدان چیە و ئەوانەشی ‎باوەڕیان بە هێزی کۆماندۆ و هەندێک هێزی تازە و علوج  هەیە، نازانن ئەم هێزانە سەرە خۆرەن"، بۆیە لەهەفتەی داهاتوودا وەک بنەماڵەی عەلی عەسکەری و شەهیدان هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن.

پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، "لەهەموو شۆڕشێکدا بەس خەڵکی قارەمان  و  خاوەن قوربانی باجیان داوە. بەداخەوە  ئەوانەی لەئێستادا لەپڕێکدا بوون بەکوڕێ و هاتوونەتە سەر حازری، نازانن قیمەتی شەهیدان چیە".

پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری کە لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا پۆستی  راوێژکاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کاروباری تایبەتی وەرگرتووە پەیامەکەی رووننەکردووەتەوە کە مەبەستی چ کەس و لایەنێکە، بەڵام دەڵێت ئەوانەی "‎باوەڕیان بە هێزێ کۆماندۆ و هەندێک هێزی تازە و علوج  هەیە، نازانن ئەم هێزانە سەرە خۆرەن."

پۆلو شاڵاو وەک هەڕەشەیەکیش لەو لایەنەی کە پەیامەکەی ئاڕاستەکردووە نوسیویەتی، "بۆیە لە هەفتەی داهاتودا هەڵوێستی بنەماڵەی عەلی عەسکەری و  تەواوی شەهیدانی کورستان بڵاو دەکەینەوە. کێش خۆی بە پیاو دا ئەنێت بەرامبەر ماڵ و بنەماڵەی شەهیدان، پیشانی ئەدەین کەسوکاری شەهیدان و ماڵە شەهید چیە. چاوەڕوان بن".



AM:09:58:05/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 30100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو