شایستەی دارایی سێ مانگی بەشێک لە مووچەخۆران پێکەوە خەرجدەکرێت
وێستگه نیوز ـ
حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی چوار و پێنج و شه‌ش، به یه‌ک بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ خەرجبکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، خەرجکردنی پارەکە به‌م شێوه‌یه دەبێت:
یەکەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به كالۆریۆس بڕی 550 هەزار دینار.
دووەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 20 هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە کە دانەمەزراون و پێشتر حکومەتی هەرێم شایستەیەکی دیاریکراوی بۆ بڕیبوونەوە بەبڕی 300 هەزار بۆ مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس و 250 هەزار دینار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم، بەڵام پاش ئەوەی خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدا حکومەت بڕە پارەکەی زیاتر کرد.
PM:01:46:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 12400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت