وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بەردەوامی هەیە و بڕیارە سبەینێ مووچەی وەزارەتێک و بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی دابەشبکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی رایگەیاند: سبەینێ سێشەممە 30ی تشرینی دووه‌م، مووچەی مانگی تشرینی دووەمی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.
رۆژی 25ی مانگیش، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت، مووچەی مانگی
تشرینی دووەمی بە ھەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین وەرگرت و دوێنێش،
مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش كرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی تا ئێستا لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاونەکردووەتەوە.
AM:10:35:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 85120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت