ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
وێستگە نیوز ـ
دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بەردەوامی هەیە و بڕیارە ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌م، مووچەی دوو شوێن دابەش بکرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی یەکەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.
رۆژی 25ی مانگیش، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت، مووچەی مانگی تشرینی دووەمی بە ھەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین وەرگرت و دوێنێش، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش كرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی تا ئێستا لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاونەکردووەتەوە.
AM:10:03:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 9736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت