نه‌یتوانی بوكێ بكات به ژن..زاوا خۆی كوشت
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی میسری له پارێزگای جیزه، دوای یه‌ك كاتژمێر له چونه‌ناو كه‌ژاوه‌ی زێڕین و مانگی هه‌نگوینی، چه‌قۆیه‌كی كرد به سكی خۆیدا و خۆی كوشت.
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن بڵاویكردوه‌ته‌وه كه گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 36 ساڵه و ژنه‌كه‌ی و دایكی و خوشكه‌كه‌شی دانیان به‌وه‌دا ناوه كه خۆی كوشتوه، روداوه‌كه‌ش به جۆرێك بوه كه دوای ته‌واوبونی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری و چونه ناو مانگی هه‌نگوینی، خۆی كوشتوه.
ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت كه گه‌نجه‌كه نه‌یتوانیوه به ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی خۆی هه‌ستێت، واته بیكات به ژن، دوای هه‌وڵدان و شكستهێنان، به‌ته‌نیا به‌جێی هێشتوه و چونه‌ته حه‌مامه‌كه، گه‌نجه‌كه هه‌ر ده‌نگی نه‌بوو بێته ده‌ره‌وه، بۆیه ژنه‌كه چوه بزانێت چیی به‌سه‌ر هاتوه.
كه ژنه‌كه ده‌رگاكه‌ی كردوه‌ته‌وه، بینیویه‌تی مێرده‌كه‌ی خه‌ڵتانی خوێن بوه و چه‌قۆیه‌كی كردوه به سكی خۆیدا، ئه‌ویش خێرا په‌یوه‌ندیی به كه‌سوكارییه‌وه كرده و دوای بردنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
باوكی گه‌نجه‌كه به پۆلیسی وتوه كه كوڕه‌كه‌ی باری ده‌رونیی ته‌واو نه‌بووه، بۆیه به‌باشیان زانیوه ژنی بۆ بهێنن به‌ڵكو باش بێت، رۆژنامه‌كه‌ش ده‌ڵێت كه له‌بری ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كه به‌ره‌و باشتر بڕوات، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
AM:12:10:28/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 22612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت