وه‌زاره‌تى كاره‌با: به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك بەفیڕۆدانی كارەبای کەمکردۆتەوە


وێستگە نیوز- 

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگەیاند، تائێستا 72%ی هاوبەشانی كارەبا پێوەریان بۆ بەستراوەو پێوەرەكە گەرەنتی باشتربونی دۆخی کارەبای هەرێم دەكات و به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك بەفیڕۆدانی كارەبای کەمکردۆتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردەووە، ''پێوەری زیرەک پڕۆژەیەکی درێژخایەنەو سەرکەوتنیشی باشتربونی دۆخی کارەبا گەرەنتی دەکات‌و پێوەری زیرەک باشترین میکانیزمە بۆ دابینکردنی دادپەروەری لەپێدانی کارەباو سەقامگیرکردنی دۆخی کارەباو کۆنترۆڵکردنی کە لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیاندایە، بەتایبەتی ئەوانەی کە بەشێوەیەکی دروست‌و بەڕێژەی دیاریکراو کارەبا بەکاردێنن.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''بەشێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبای بۆ هاوبەشانی دابینکردوەو ڕێگەنادات هیچ هاوبەشێکی لەمافی خۆی زیاتر کارەبا بەکاربێنێت، دوای تەواوبونی پڕۆژەكەش كارەبایەكی سەقامگیرو باش بۆ هاوبەشانی دەستەبەردەکات".

باسلەوەشکراوە، "به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك بەفیڕۆدانی كارەبای لە 45% بۆ 34% کەمکردوەتەوەو سەرپێچیی لەسەر تۆڕەکانی کارەباش کەمکردوەتەوەو کەس ناتوانێت بەسەرپێچی‌و نایاسایی کارەبا لەدەرەوەی پێوەرەکە ڕابکێشێت‌و مافی خەڵکی دیکە پێشێلبکات.''


AM:11:45:25/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو