ریتا له توركیا توشی روداوێكی هاتوچۆ بوو
وێستگه نیوزـ
خانمه ئه‌كته‌ر و میدیاكاری لوبنانی، ریتا حه‌رب، له‌میانی سه‌ردانێكی بۆ توركیا، تووشی روداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ بوو.
ریتا حه‌رب، ده‌یویست بچێته شوێنیك بۆ تۆماركردنی دیه‌نه‌كانی نواندن له درامایه‌كدا، به‌ڵام شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون، كه یه‌كێكیان ریتا و ئه‌وانی دیكه‌ش شۆفێره‌كه و راهێنانی نواندنی ریتا بووه.
ئه‌و خانمه به‌هۆی روداوه‌كه براوه‌ته نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندوه كه روخساری و قاچی زیانێكی زۆری پێگه‌یشتوه، هه‌ندێك میدیاش ده‌ڵێن كه باری ته‌ندروستیی جێگیره، به‌ڵام پێویستیشی به چاودێریی وردی پزیشكی هه‌یه.
PM:06:04:18/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 7692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت