سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە
نێچيرڤان بارزانى و شێخ خالد بن خەلیفە ئال سانی
وێستگەنیوز-
لەدووەمین وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ دەوڵەتی قەتەر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە ده‌وحه له‌گه‌ڵ شێخ خالد بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە و هەردوولا پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە و لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە ده‌وحه له‌گه‌ڵ شێخ خالد بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە.
دوێنیش لەیەکەمین وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ دەوڵەتی قەتەر، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد.
ئەوەشی خستوەتەڕو، دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
AM:09:54:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت