بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ دەکرێتەوە

‌زاخۆ

وێستگەنیوز-

لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە 20ی ئەیلولی ئەمساڵ بەفەرمی راگەیەنرا، ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ دەکرێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی هاووڵاتییانی دەڤەری زاخۆ، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رادەگەیەندرێت".

20ی ئەیلولی ئەمساڵ بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەچوو. ئیدارەی زاخۆ لەپاڵ ئیدارەکانی گەرمیان، سۆران و راپەڕین بووەتە چوارەمین ئیدارەی سەربەخۆ لەهەرێمی کوردستان.

14ی ئەیلولی ئەمساڵیش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی راگەیاند کە قه‌زاكانی بریتین له‌ (سۆران، ر‌واندز، مێرگه‌سۆر و چۆمان) به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بنه‌ ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.


AM:09:32:17/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو