عەبادی لەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

‌حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق

وێستگە نیوز_

نوسینگەی حەیدەر عەبادی لەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دەنوسێت، "دەستگیرابوو بەسەر کێڵگە نەوتیەکان لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن گەندەڵکارەکانەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بە چوونە ناوەوەی هێزە عێراقییەکان یاسا چەسپێندرا" دەشڵێت، " دکتۆر عەبادی پشکی هەرێمی کردووە بە %12".

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لە ئەژماری خۆی لە فەیسبووک ئەمرۆ 16ی تشرینی یەکەمی 2021 نوسیویەتی، "لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا و لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 حەیدەر عەبادی فەرمانی بە هێزە عیراقیەکان کرد بۆ چوونە ناو پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ ئەوەی یاسای جێبەجێ بکەن بەبێ رژاندنی دڵۆپێک خوێن".

ئەو ئاماژەشی بەوەکردووە، "دوای ئەوەی سەفقەیەكی سیاسی هەبوو کە گەندەڵەکان بازرگانیان پێوە دەکرد و لەلایەن گەندەڵکارانەوە دەستگیرا بەسەر کێڵگە نەوتیەکان لە پارێزگای کەرکوک بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بەڵام دکتۆر عەبادی هەستا بە دانانی  پارێزگارێکی نوێ بۆ شاری کەرکوک دوای راکردنی نەجمەدین کەریم پارێزگاری ئەو کاتە".

نوسینگەکەی ئەوەشی خستۆتەڕوو، دكتۆر حەیدەر عەبادی هەر بەمەوە رانەوەستا، بەڵكو بڕیاری تری دەكرد، لەوانە كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لە بودجەدا بۆ 12%هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق‌و بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان، هەروەها دكتۆر حەیدەر عەبادی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی بەسەر هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانیدا سەپاند تاوەكو هەرێم بەپێی دەستور ئیدارەی خۆی رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكات لەگەڵ هەموو دەروازە سنورییەكان.

ئەوەشی نوسیوە، دكتۆر عەبادی هاوكات لیژنەی چاودێری دارایی فیدراڵی‌ و دەستەی نەزاهەی رەوانە كرد بۆ وردبینیكردن لە فەرمانبەرانی هەرێم‌و رادەستكردنی موچەكانیان، دەركەوت هەزاران فەرمانبەری بندیوار هەیە، لە ساڵی 1991وە ئەمە یەكەمجار بوو لیژنەكانی حكومەتی فیدراڵی بچنە هەرێم بەمەبەستی وردبینیكردن، بەكردەوەش موچەی راستەقینەی هاوڵاتییەكانمان لە هەرێم درا.

دەقی بڵاوکراوەکەی نوسینگەی حەیدەر عەبادی :

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا، دكتۆر حەیدەر عەبادی فەرمانی بە هێزە عێراقییەكان كرد بچنە ناو پارێزگای كەركوك‌ و ناوچە جێناكۆكەكانی تر بەمەبەستی چەسپاندنی یاسا تێیاندا، بەبێ ئەوەی یەك دڵۆپ خوێن بڕژێت، ئەمەش دوای ئەوەی بوو بە سەفقەیەكی سیاسی كە گەندەڵكاران بازرگانیان پێوەدەكرد، كۆنترۆڵی بیرە نەوتەكان كرا لە پارێزگاكەدا، كە گەندەڵكاران بۆ ماوەی چەندین ساڵ مامەڵەیان پێوەدەكرد، دوای ئەوەی پارێزگای كەركوك هەڵات، دكتۆر حەیدەر عەبادی پارێزگارێكی نوێی بۆ شارەكە دانا، دكتۆر حەیدەر عەبادی هەر بەمەوە رانەوەستا، بەڵكو بڕیاری تری دەكرد، لەوانە كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لە بودجەدا بۆ 12%هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق‌و بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان، هەروەها دكتۆر حەیدەر عەبادی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی بەسەر هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانیدا سەپاند تاوەكو هەرێم بەپێی دەستور ئیدارەی خۆی رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكات لەگەڵ هەموو دەروازە سنورییەكان لە هەرێم، دكتۆر عەبادی هاوكات لیژنەی چاودێری دارایی فیدراڵی‌و دەستەی نەزاهەی رەوانە كرد بۆ وردبینیكردن لە فەرمانبەرانی هەرێم‌و رادەستكردنی موچەكانیان، دەركەوت هەزاران فەرمانبەری بندیوار هەیە، لە ساڵی 1991وە ئەمە یەكەمجار بوو لیژنەكانی حكومەتی فیدراڵی بچنە هەرێم بەمەبەستی وردبینیكردن، بەكردەوەش موچەی راستەقینەی هاوڵاتییەكانمان لە هەرێم درا.


PM:02:03:16/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 19832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت