سۆران.. لە شەڕی دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژرا
وێستگه نیوز ـ
لە گەڕەکی بەختیاری قەزای سۆران شەڕ له نێوان دوو بنەماڵه روویدا، بههۆیهوه کەسێک کوژرا.
مقدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە وێستگه نیوزی راگهیاند: "لە گەڕەکی بەختیاری لە قەزای سۆران لەشەڕی دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژرا".
وتهبێژی پۆلیسی سۆران باسی لهوهشكرد: "رووداوەکە تازە روویداوە و خەریکی لێکۆڵینەوەین".
شهماڵ دێواری وتیشی: "لەشەڕەکەدا کەسێک کوژراوە و تائێستا ژمارهی بریندارهكان دیار نییه".
PM:11:07:15/10/2021
ئهم بابهته 12044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت