لە فێستیڤاڵی هەنار منداڵێک بوو بەژێر ئۆتۆمبێلی باوکییەوە و گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
لەدووەمین رۆژی فێستڤاڵی هەناردا کە لەشاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، منداڵێک بوو بەژێر ئۆتۆمبێلی باوکییەوە و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لە دووەمین رۆژی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی هەناردا کە لەپارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بێت، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بوو بەژێر ئۆتۆمبێلی باوکییەوە".
هەرێم عەبدولڕەحمان، پەیامێنری وێستگە نیوز لە هەڵەبجە رایگەیاند: "ئەو خێزانە لە ناحیەی بازیانی شاری سلێمانییەوە هاتبوون بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەدا و دوای گەیاندنی منداڵه‌كه بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشادا دوای گیان لەدەستدانی، منداڵەکە كه كوڕێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان بووه تەرمەکەی نێردراوه‌ته‌وه بۆ بازیان.
هه‌موو ساڵێك تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به هاوكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌م فێستیڤاڵه سازده‌كه‌ن، و جوتیار و باخه‌وانه به‌شداربووه‌كانیش به به‌رهه‌می تازه و هه‌رزان خۆیان بۆ پێشوزای له كڕیاران ئاماده ده‌كه‌ن.
ئامانجی كردنه‌وه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه دۆزینه‌وه‌ی بازاڕێكه بۆ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، به‌تایبه‌تی هه‌نار كه له‌م وه‌رزه‌دا پێده‌گات و ساڵانه‌ش جوتیاره‌كانی ئه‌م شاره نزیكه‌ی 25 هه‌زار ته‌ن هه‌نار به‌رهه‌مده‌هێنن.
PM:09:27:15/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 7644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت