پەرلەمانتارێک درایە بەر چەقۆ و گیانى لەدەستدا

‌دیفید ئەمیس ئەندامى پەرلەمانی بەریتانیا

وێستگە نیوز- 

پۆلیسى بەریتانیا گیانلەدەستدانى دیفید ئەمیس ئەندامى پەرلەمانى ئەو وڵاتەى راگەیاند دواى ئەوەى لەکاتى کۆبوونەوەیەکدا لەیەکێک لە کەنیسەکان لەلایەن پیاوێکەوە درایە بەر چەقۆ.

تۆڕى سکاى نیوز بڵاوى کردەوە، لەکاتێکدا دیفید ئەمیس پەرلەمانتارى پارتى پارێزگاران لە کەنیسەیەکى ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدا بوو لەگەڵ چەند دەنگدەرێکى نێوخۆیى، پیاوێک خۆى کردووە بە کەنیسەکەدا و پەرلەمانتارەکەى داوەتە بەر چەقۆ.

لەدواى رووداوەکە پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و رێگەى سەرەکى ئەو ناوەیان داخستووە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە پەرلەمانتارەکە گیانى لەدەستدا.


PM:05:48:15/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 64736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت