خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە


وێستگە نیوز_

لە ڕاگەیەندراوێکدا خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆران ڕایگەیاند، "وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە".

ئەمرۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا، خانەی راپەڕاندی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکردووە، "وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت".

بەمەش هەریەک لە، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و سەرۆکی جڤاتی گشتی و سکرتێری کاروباری باژێرەکان و ژورەکان و فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری خەڵک، دەستیان لە کارکێشاوەتەوە.

لەپاش بەدەستنەهێنانی کورسی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی ناڕازی لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان بیسترا و لە ئاستی ناوەندی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان لە خانەی ڕاپەڕاندن کرد، پاشتر لەزاری دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان ئەوە بڵاوکرایەوە، کە پەیامەکە گەشتووە و لەماوەی 48کاتژمێردا بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

راگەیاندراوێک لە خانەی راپەڕاندنەوە

وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت.

١٣ی١٠ی٢٠٢١




PM:07:09:13/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 6212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو