ڤیدیۆ..گه‌نجێك له سوجده‌دا گیان ده‌سپێرێت
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی گه‌نجێكی میسری بڵاوكرایه‌وه كه له‌كاتی نوێژدا گیانی ده‌رده‌چێت و كۆچی دوایی ده‌كات.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی میسر ده‌ڵێن كه گه‌نجه‌كه له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه نوێژی كردوه و له‌كاتی سوجده بردندا گیانی سپاردوه.
ڤیدیۆكه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه و رداوه‌كه له 29ی مانگی ئه‌یلولی رابردودا بووه، ده‌شوترێت كه گه‌نجه‌كه ناوی ئه‌حمه‌د سه‌ید-ه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه و خاوه‌نی 3 منداڵه.
باس له‌وه‌شكراوه كه دوای گه‌یاندنی ئه‌و گه‌نجه بۆ نه‌خۆشخانه ده‌ركه‌وتوه كه له‌كاتی نوێژه‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ جه‌ڵته لێی داوه
PM:05:29:04/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت