ڤیدیۆی مامۆستا و سەماکارەکە
وێستگه نیوزـ
مامۆستایه‌ك له شارێكی میسر ڤیدیۆی سه‌ماكارێكی به‌رازیلیی ۆ خوێندكاره‌كانی لێداوه و له‌سه‌ر ئه‌وكاره په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه سزای داوه و ماوه‌ی دوو مانگ له‌كاركردن رایگرتوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی شاری قه‌نا له میسر مامۆستایه‌ك له خوێندگه‌یه‌كی شاره‌كه به دوو مانگ را‌گرتن له‌كاره‌كه‌ی سزادا چونكه له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانیدا ته‌ماشای شێوازێكی سه‌ماكردنی "لۆردیانا" خانمه سه‌ماكاری به‌رازیلیان كردوه.
مامۆستاكه پسپۆڕی وانه‌ی بیركارییه و له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانیدا ڤیدیۆكه‌یان له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئه‌م كاره ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌ره و كه‌سوكاری خوێندكاره‌كانی توڕه كردوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه مامۆستاكه سزادراوه.
PM:11:38:02/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 11784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت