ده‌نگی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌و بازنانه‌ی كه كاندیدی حزبه‌كه‌ی تێدا نییه بۆ كێ ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی كۆمه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و بازنانه بڵاوكرده‌وه كه كاندیدی حزبه‌كه‌ی تێدانییه و ده‌ڵێت " دەنگەکانمان لەو بازنانە بە پێی بڕیار و رێنمایی حیزب دەبێت".
محه‌مه‌د حه‌كیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگه‌یاند، "پرسیارێکی زۆر دەکرێت لەسەر ئەو بازنانەی کە کاندیدمان نیە و لە بەرچی و دەنگەکانمان چی لێدێت؟ ھەندێ کاندید و لایەن پەیوەندی بە مەڵبەند و ئەنجومەن و بەرپرسانمانەوە ئەکەن و داوای دەنگیان لێ دەکەن؟ و ه‌تی ئێمە رایدەگەیەنین کە:
1 - پاش خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندمان بۆ یاسای ھەڵبژاردن و ڕێژەی دەنگمان لە بازنەکان لە دوا ھەڵبژاردن، گەیشتینە ئەوەی لەو پێنج بازنە کاندیدمان هەبێت.
2 - دەنگەکانمان لەو بازنانە بە پێی بڕیار و رێنمایی حیزب دەبێ.
PM:06:00:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت