بۆ یه‌كه‌مجار وه‌فدێكی ئه‌فریقای باشور سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد
وێستگه نیوزـ
ئیداره‌ی خۆجێیی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند كه وه‌فددێكی كۆماری باشوری ئه‌فریقا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بۆیه‌كه‌مجار سه‌ردانی ئیداره‌كه‌ی كردوه.
باری گیدله‌ر، باڵیۆزی راسپێردراو بۆ سوریا و لوبنان و ناتاشا ستۆجۆزوكا، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی یونیسێف له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فده‌كه‌یان كرد و له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر، هاوسه‌رۆكی ئیداره‌ی خۆجیی و جێگره‌كه‌ی پێشوازییان لێكرا.
هه‌ردوولا باسیان له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێشخستنی ئیداره‌ی خۆجیی له رۆژئاوای كوردستان كرد كه یه‌كێك له‌وانه شانه نوستوه‌كانی رێكخراوی داعشه و باسیشیان له دۆخی مرۆیی ناو كه‌مپه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌مپی هول كرد و قسه‌شیان له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی سه‌ربه باشوری ئه‌فریقا بۆ وڵاته‌كه‌یان كرد.
PM:05:38:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت