وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی کونسوڵخانەی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە


وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگەی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی رایگەیاند، حکومەتی ئیسپانیا ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی ئەیلول 2021، نوسینگەی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، " لە میانەی پێشوازیکردنی مەسرور بارزانی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال، باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق، باڵیۆزی ئەو وڵاتە ئامادەیی مەدریدی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەت لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا  ".

ئاماژە بەوەشکراوە، " ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کونسوڵخانەی ئیسپانیا لەهەولێر بکەنەوە ".


PM:05:33:23/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو