یەکەمین عەمرەکاری کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
مستەفا سلێمان مستەفا مزوری
وێستگه نیوزـ
راگەیاندنی حەج و عەمرەی ههرێمی کوردستان، بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەمرەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
رایگهیاند، عەمڕەکارەکە ناوی مستەفا سلێمان مستەفا مزوریە و دانیشتووی شاری دهۆکە و دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیک عبدالله، کۆچی دوایی کرد.
روونیكردهوه، لهمبارهیهوه مەلا سەرمەد جەمیل، بەرێوەبەری حەج و عەمرەی دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە كه بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی حەرەم لە مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.
PM:04:00:23/09/2021
ئهم بابهته 4076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت