پۆلیسی سۆران: بەرپرسێکى ئەمنى بە پلەی رائید کۆتایى بەژیانى خۆی هێنا


وێستگە نیوز- 

بەرپرسێکى ئەمنى کە پلەکەى رائیدە بەناوى (ا.س.ح) لە ئاسایشى رەواندز کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی ئەیلولی 2021، "لەکاتى دەوامى فەرمى خۆیدا لەناو ئاسایشى رەواندز، بەرپرسێکى ئەمنى کە پلەکەى  پلەی رائیدەو بەرپرسى بەشى لێکۆڵینەوەیە لەناو ئاسایشى رەواندز کۆتایى بەژیانى خۆى هێنا.

شەمال دێواری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕەواندز ئاگادارکراینەوە کەوا هاوڵاتی (ا، س، ح) ئەفسەر بەپلەی رائید لە ئاساییشی رەواندز، دانیشتوی رەواندز لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".

باسیلەوەشکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان "گوایە نەخۆشی دەرونی هەبووە" لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.


PM:12:30:23/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 37840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت