ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ داوای ئاشته‌وایی خێزانی و دووركه‌وتنه‌وه له‌توندوتیژی ده‌كات
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان
وێستگەنیوز-
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به توندوتیژیه‌كانی خێزانی بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، زیادبوونی ئاماره‌كانی به‌كارهێنانی توندوتیژی ده‌رخه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن كه توندوتیژی خێزانی دوولایهنهیهو چوەته ناو خێزانه‌كان و كه ئه‌و توندوتیژیانه دواتر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خودی خێزانه‌كان و ژیانی منداڵان و كۆی گشتی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، بۆیە داوای ئاشته‌وایی خێزانی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌توندوتیژی دەکەن.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لهپهیامێكدا باسی لەوەشکردوە، "به‌داخه‌وه ڕۆژانه ئاماره‌كانی توندوتیژی خێزانی و دۆسیه‌كانی توندوتیژی له دادگاكان جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌مو لایه‌كه، چونكه ئاسایشی خێزان سه‌رچاوه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌ڕۆژانی ڕابردو ئاماره‌كانی به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان و پێشتریش ئاماره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌رخه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن كه توندوتیژی خێزانی دولایهنهیهو چوته ناو خێزانه‌كان و كه ئه‌و توندوتیژیانه دواتر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خودی خێزانه‌كان و ژیانی منداڵان و كۆی گشتی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، چونكه خێزان سه‌رچاوه‌ی بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و خێزانێكی ته‌ندروست له تاكه‌كانی خێزانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه پێویستی به كه‌شێكی ئارام و پڕ خۆشه‌ویستی و یه‌كتر قبوڵكردن و ڕێزی دولایهنهوه هه‌یه و پاراستنی شكۆی خێزان و مرۆڤه‌كانیش یه‌كێكه له به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ".
ئەوەش هاتووە، "ده‌زانین جه‌نجاڵ بونی ژیان و ئه‌ركه قورسه‌كانی خێزان و زۆربونی كێشه‌كان و هه‌ندێك كاتیش تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان و ئه‌وه جگه له‌كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌سه‌رچاوه‌ی دروستبونی ئه‌و توندوتیژیانه داده‌نرێت كه ڕوبه‌روی خێزانه‌كان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام پێویسته خێزانه‌كان بۆ پاراستنی پیرۆزیه‌كانی خێزان و درێژه‌دان و مانه‌وه‌ی خێزانه‌كان له‌ژێر چه‌تری دو هاوسه‌ر كه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن به‌به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش مامه‌ڵه بكه‌ن".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ باسی ئەوەشی خستوەتەڕو، له‌و قۆناغه ئه‌ركی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كان بكه‌ن و به‌رنامه‌كانیان دوربێت له‌هه‌مو ئاماژه‌یه‌ك كه هاندان بێت بۆ توندوتیژی ویان كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ سه‌ر ژیانی خێزان و خۆیان به‌دور بگرن له ده‌ستوه‌ردان له ژیانی تاكه‌كانی خێزان و نێوانی هاوسه‌ران.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌ركی دوه‌می ئه‌و بابه‌ته له‌ئه‌ستۆی خودی خێزانه‌كانه به‌تایبه‌ت هاوسه‌ران كه زۆر به‌وریاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخانه‌ی دێته پێش مامه‌ڵه بكه‌ن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ته‌وژمی هه‌ندێ بابه‌تی لاوه‌كی وبابه‌ته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێ بابه‌تی ڕاگه‌یاندن و خۆیان سه‌رچاوه‌یه‌ك بن بۆ پارێزگاری له شكۆی خێزانه‌كان و پیرۆزی ژیانی هاوسه‌ری.
PM:11:11:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت