توركیا بڕیاریدا خانوی ئاواره سورییه‌كان له ئه‌نقه‌ره ته‌خت بكات
پەنابەرە سورییەکان لە ئەنقەرە
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا فه‌رمانی ده‌ركرد خانوی په‌نابه‌ره سورییه‌كان له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختدا بڕوخێنێت.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه خانوی په‌نابه‌ره سورییه‌كان ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ئاڵتینداغ له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه به نایاسایی خانویان دروست كردوه، فه‌رمانی ده‌ركردوه خانوه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت بكرێن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له فه‌رمانه‌كه‌یدا واده‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌ی بۆ ئه‌و په‌نابه‌ر سوریانه دیاری كردوه ماڵه‌كانیان بگوێزنه‌وه، شاره‌وانیی ئاڵتینداغیش ده‌ڵێت كه ئه‌وه بڕیاری ئه‌وان نییه و وه‌زاره‌ت بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له مانگی ئابی رابردوو سه‌دان هاوڵاتیی توركیا له ناوچه‌ی ناوبراو رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیان كرده‌سه‌ر په‌نابه‌ره‌كانی سوریا و دژایه‌تیی خۆیانیان بۆ ده‌ربڕین.
PM:10:53:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت