پوتین: هێرشەکەی سەر زانکۆی پێرم کارەساتێکی گەورەیە

‌ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا

وێستگەنیوز-

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، هێرشەکە چەکدارییەکەی بەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر زانکۆی پێرمی وڵاتەکەی "کارەساتێکی گەورەیە"، بۆیە سەرەڕای پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بە برینداران و خێزانیی قوربانییەکان، دەزگا فیدڕاڵییەکان لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە سەرداوی هێرشەکە و بەتایبەتی هۆکارەکەی دەستپێکردوە.

ڤلادیمێر پوتین بەڕیگەی ئۆنلاین لەگەڵ لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی روسیا کۆبووەوە و باسی لەوەشکرد، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزانی ئەو شەش کەسە دەکەن کە لەروداوەکەی ئەمڕۆدا لەئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر زانکۆی پێرم کوژران، لەدەستدانی ئەو گەنجانە نەک تەنها بۆ خێزانەکانیان، بەڵکو بۆ وڵاتیش کارەساتێکی گەورەیە، بۆیە هەموو هاوکارییەکی پێویست پێشکەشی بریندارەکان و خێزانی قوربانییەکان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکان دەستپێکردووە و دەیانەوێت بزانن هۆکاری هێرشەکە چی بووە، بەتایبەت دوای ئەوەی چەکدارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبرینداری دەستگیرکراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاژانسی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی روسیا بڵاویکردەوە، هێرشێکی چەکداری کرایەسەر زانکۆی پێرم لە روسیا و بەهۆیەوە 6 کەس کوژران و 28 کەسی دیکەش برینداربون.

شاری پێرم 1100 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی مۆسکۆوە دورە و ژمارەی دانیشتوانەکەی 500 هەزار کەسە، لە زانکۆی شارەکەشدا 12000 خوێندکار دەخوێنن، تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی چەکدارەکە بڵاونەکراوەتەوە.


PM:10:42:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو