ئێران هۆشداری له‌ جموجوڵێكی گوماناویی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

ئاژانسی میهری ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا جموجوڵی گوماناوی له‌ ناوچه‌كانی سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا ده‌كه‌ن.

ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كه‌ ئه‌و جموجوڵانه‌ی به‌ گوماناوی ناوبردوه‌ و ده‌ڵێت كه‌ گوایه‌ بۆ "هاوكاریكردنی تیرۆرستانه‌ له‌سه‌ر سنور و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئاسایشی عێراق بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكا دژبه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنوری سوریا به‌شێك بوه‌ له‌ "پیلانگێڕیی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ هاوكاریكردنی تیرۆرستان كه‌ بێنه‌ خاكی عێراقه‌وه‌".


PM:09:10:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو