تەندروستی هەرێم ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە؛ توشبون بەپەتاکە بەرزبووەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 9426 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش 1285 توشبوی نوێ تۆمارکراون و 12 توشبوی پەتاکەش مردون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 1285 توشبوی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 1175 توشبو چاکبونەتەوە و 12  توشبوی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون هەولێر 1 کەس، سلێمانی 2  کەس، راپەڕین 2 کەس، گەرمیان 1 کەس و لە دهۆکیش 5 توشبو مردون.

No photo description available.


PM:07:37:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو