بۆ ئه‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه.. له‌م خواردنانه نزیك مه‌بنه‌وه
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕێكی روسی ئامۆژگاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و چاكبونه‌ته‌وه، خۆیان له خواردنی هه‌ندێك خۆراك به‌دور بگرن، چونكه له‌وانه‌یه نیشانه‌كانی كۆرۆنا بۆ چه‌ند مانگێك هه‌ر بمێننه‌وه.
میخائیل گینسبۆرگ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی سامارا-ی روسیا بۆ توێژینه‌وه رایگه‌یاندوه كه كۆرۆنا ئاستی هه‌وكردن له له‌شدار به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌بێت كه‌سی توشبوو په‌یڕه‌وی جۆره سیستمێكی خۆراك بكات كه دژی هه‌وركردن بێت.
پسپۆڕ روسیه‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاك بونه‌ته‌وه باشره چه‌ند ده‌توانن خۆیان له شه‌كر و ئه‌و خۆراكانه به‌دور بگرن كه ئاستی شه‌كر تێیاندا به‌رزه، باشتریش واز له خواردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه و گۆشتی سور و ئه‌و جۆره گۆشتانه بهێنن كه ده‌ستكاری كراون.
له‌به‌رامبه‌ردا ئامۆژگاریی پسپۆڕه‌كه ئه‌وه‌یه كه دوای چاكبونه‌وه له كۆرۆنا ئه‌و خۆراكانه بخورێن كه (ئۆمیگا 3) یان تێدا به‌رزه، وه‌ك ماسی و زه‌یتی زه‌یتون و سه‌وزه و ئه‌و میوانه‌ی كه شه‌كریان كه‌مه.
PM:07:33:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 11400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت