بەڕێوەبەری نوێی رۆشنبیری سلێمانی دەستبەكاربوو

‌دەستبەکاربوونی دکتۆر. موحسین ئەدیب

وێستگە نیوز_

نوسەر و رۆژنامەوان دکتۆر. موحسین ئەدیب، وەك بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگای سلێمانی لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان دەستبەكاربوو.


ئەمڕۆ 20ی ئەیلوولی 2021، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بریكار و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری سلێمانی، بەشداربوون لە ڕێوڕەسمێک بۆ دەستبەكاربوونی دکتۆر.موحسین ئەدیب.

بەپێی بڵاوکراوەیەک دکتۆر.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ریورەسمەکەدا، سوپاسی پشتیوانییەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کردووە دووپاتی پشتیوانیەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ كەرتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەکە کردۆتەوە.

هەفتەیەک بەر لە ئێستا، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە فەرمانی دەستبەكاربوون بۆ دکتۆر. موحسین ئەدیب، وەك بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی دەرکرا، کەپێشتر، بابەکر دڕەیی ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبرد.


PM:03:30:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو