دابان محه‌مه‌د بۆ دووه‌م جار وه‌ك تۆمه‌تبار چووه به‌رده‌م دادگای پێنجوێن
دابان محەمەد، پەرلەمانتار
وێستگه نیوز ـ
دابان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م جار وه‌ك تۆمه‌تبار لەسەر سکاڵای سەرپەرشتیاری کۆمەلگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ چووه‌ته به‌رده‌م دادگای پێنجوێن.
دابان محه‌مه‌د، له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەمڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئه‌یلوولی 2021، بۆ دووەم جار چووینە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن، وەک تۆمەتبار، لەسەر سکاڵای سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، تەوای بەڵگەکانی خۆمان پێشکەشی دادگاکرد.
ئه‌وه‌شی نووسیووه: "سوپاس بۆ ھاوکارانی ئەزیزم، ئاشنا خان و شیرین خان، کە وەک شاھید وتەکانیان لێوەرگیرا".
باسی له‌وه‌شكردووه: "سوپاس بۆ ھەردوو بنکەی باشماخ و پێنجوێن، لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن، کە بەڕێز و نەجابەتێکی زۆرەوە لەگەڵمان بوون. پێزانینی زۆرم بۆ کاکە کارمەند، کە وەک ھەمیشە و بە دڵسۆزیی زۆرەوە، لە دۆسیەکەدا وەک پارێزەر حزوری ھەیە".
PM:03:26:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت